بەهۆی شەڕەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

شەڕو ئاڵۆزییەکانی دوێنێ، بەهای زێڕی لە بازارەکانی جیهاندا بەرزکردەوە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 153 هەزار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 دوای شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، بەهای زێڕ بەرزبووە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و 278 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی زێڕی عەیار 18 بە نۆسەد و 88 هەزار دینارە

نرخی زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێک و 153 هەزار دینارە

نرخی زێڕی عەیار 22 بە یەک ملیۆن و 208 هەزار دینارە