ماوەی چەند هەفتەیەکە ڤایرۆسێکی نوێ لەنێو منداڵان لە هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانیش لە هەولێر دەڵێت: “ڕۆژانە 150 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانمان دەکەن.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 د.مەحموود موحەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاریی منداڵان لە هەولێر ڕایگەیاند: “زیاتر لە دوو هەفتەیە پەتایەکی ڤایرۆسی لە نێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە، ڕۆژانە 150 حاڵەت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانمان دەکەن.”
د.مەحموود موحەممەد گوتیشی: “ئەو مندالانەی توشی ڤایرۆسەکە دەبن تەمەنیان زیاتر لە نێوان یەک مانگ بۆ ساڵێکە. لە 80%ی ئەو نەخۆشانەی سەردانمان دەکەن توشبووی ئەم ڤایرۆسەن.”
نیشانەکانی ئەم پەتا ڤایرۆسیە بریتین لە : تایەکی بەرز، کۆکەی توند، هەناسە تەنگی، هەڵامەت و هەوکردنی سییەکان.