بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: لە قەزای چەمچەماڵ تۆماتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە دەمامکەوە هێرشی کردۆتە سەر پووری و ئەشکەنجەیەکی زۆری داوە و پاشان ئاڵتوونەکانی دزیووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی پووری و دوای ئازاردان, ئەشکەنجەدانێکی زۆر و بریندار کردنی، ئاڵتونەکانی دەدزێت و خۆی ون دەکات.”
پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: “ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنی لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ڕوویداوە، ژنە بەساڵاچووانەکە بە تەنها دەژیا، تۆمەتبار ئەمەی بە هەل زانیووە و هێرشی کردووەتە سەری و پاشان بەستوویەتییەو و ئەشکەنجەی داوە تا لەهۆش خۆی چووە.”
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبار ناوی (ش. ع. ح)ی لەدایکبووی (1987)ـە و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵ دەستگیرکراوە.
لەکۆتایی ڕاگەیانداراوەکەشدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبار خوشکەزای سکاڵاکارە. لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.“