لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی جیابوونەوە بەرزبووەتەوە؛ خیانەت و ژنی دووەم یەکێکن لە هۆکارەکان

بەگوێرەی ئامارێکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵ بە ساڵ ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە ڕوو لە زیادبوون دەکەن  به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو و لە‌ 2025 زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌.

ڕۆژی یەکشەممە 22ی شوباتی 2026 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: تەنها لە ساڵی ڕابردوو، 15 هەزار و 826 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگەكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون، بەراورد بە ساڵی 2024، سێ هەزار و 818 كەیسی جیابوونەوە زیاتر بووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری بێت، ساڵی 2025 پارێزگای هەولێر زۆرترین ڕێژەی تەڵاق هەبووە و ڕێژەکە 7 هەزار و 113 حاڵەت بووە. بەراورد بە ساڵی 2024 ڕێژەکە سێ هەزار و 235 حاڵەت زیادیکردووە.

دەربارەی هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان چەند خاڵێک دەخاتەڕوو: نەگونجان لەگەڵ یەكتر بەهۆی جیاوازی تەمەن، خیانەتی هاوسەرگیری، نەبوونی ماڵی جیا، مۆبایل و ئینتەرنێت، خراپی دۆخی ئابووری، ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان.

هەروەها، نەزۆكی، ژنهێنانی دووەم، تووشبوون بە نەخۆشی، هۆكاری جیاوازیی ئاینی و بیروڕا، بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران.