ئەمڕۆ میدیاکان بڵاویانکردەوە کە دووەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی قەسرک لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە و بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون. پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە چەند رۆژێک دەخایەنێت.
ڕۆژی دووشەممە 23ی شوباتی 2026، کەناڵی جەزیرەی عەرەبی ڕایگەیاند: ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریاوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌می كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت و پێده‌چێ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
جەزیرە ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەمجار هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى سه‌ربازیی قه‌سرک ده‌ست به كشانه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ش گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازییه له سووریا كه ده‌كه‌وێته گونده‌واره‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه.
پرۆسەی کشانەوە لە قەسرک بە چەند قۆناخێک دەبێت و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 15 ڕۆژ بخایەنێت، ئەوەش بەهۆی گەورەیی بنکەکە و زۆریی ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی تێیدایە. دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، هێزەکانی ئەمریکا تەنیا لە بنکەی ‘خرابلـجیر’ دەمێننەوە.
بنکەی قەسرک بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دادەندرێت. پێشتریش هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ‘شەدادی’ کشابوونەوە و دوای ڕووخاندنی بەشێکی بنکەکە، بەشەکەی دیکەیان ڕادەستی حکومەتی سووریا کردبووەوە. ئەم جووڵە سەربازییانەی ئەمریکا دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ دێن، کە ڕایگەیاندبوو چیتر هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سووریادا نامێننەوە.