دەزگای روانگە پاڵپشتی دارایی 30 کارساز دەکات

روانگە فاوندەیشن لە درێژەی کار و پڕۆژەکانی لە بواری گەنجان، ئەمڕۆ پاڵپشتی دارایی بۆ چەندان گەنجی کارساز ڕاگەیاند تاوەکو پەرە بە بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی ئابی 2025، دەزگای روانگە ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی پرۆژەی کوردستان کراوەیە بۆ کارسازان، دەزگای روانگە پاڵپشتی دارایی 30 خاوەنکاری بەتوانای کرد بۆ تۆمارکردنی کارەکانیان بە شێوازێکی فەرمی.”

دەربارەی پشتگیری دارایی ئەو 30 کارسازە دەزگاکە ئەوەشی خستەڕوو: پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی بیرۆکەی بێسنوور پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بەهەماهەنگی لەگەل فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان و رێکخراوی ECHO جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی 12ی ئابی 2025، حەسەن عەلائەدین، بەڕێوبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە ڕایگەیاند: لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو، ملیۆنێک و 240 هەزار گەنج لە دەزگاکە سوودمەندبوون.

هاوبەشی کردن

سبەی هەرێم داهات دەنێرێت و بەغداش مووچە

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بڕیارە سبەیش وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ خەرجکردنی...

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی سلێمانی بکات و بەشداربێت لە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی. ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئابی 2025 دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ...

خواردنگەیەک 35 هاووڵاتی ژەهراوی دەکات

ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی خێرا لە یەکێک لە خواردنگە خێراکانی شاری دهۆک  ژەهراوی دەبن. ڕۆژی دووشەممە 25 ئابی 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند؛ “ ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی خواردنی ژەمی ئێوارە...

شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە 

بڕیارە لە نزیکترین کات شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، ئۆجەلان پەیامەکانی دەربارەی چەکدانانی پەکەکە بۆ ڕای گشتی...

نێچیرڤان بارزانی: له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگاركردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ “به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به‌ سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه‌ نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه‌ و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه‌ هه‌موو لايه‌ن و...

بەهۆی نەدانی باج داوای داخستنی چاڤی لاند دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات. لە نووسراوەکەدا کە دەست داڵ میدیا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

منداڵێکی حەوت ساڵان لەسەر بان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار, منداڵێک لەسەر بانی ماڵی خۆیان دەکەوێتە خوارەوە و پاشان گیان لەدەست دەدات. کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی...

لە چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی “کوردی بۆ کوردی” ساز دەکرێت 

بۆ مەبەستی خزمەتکردن و ئاشناکردنی گەنجان بە زمان و فەرهەنگی کوردی لە قەزای چۆمان پێشبڕکێی مانایی وشەی ساز دەکرێت، منداڵان و گەنجان دەتوانن...

هەواڵی ناوخۆ