لە شارێکی کوردستان منداڵێکی 3 مانگە لەلایەن دایک و باوکییەوە دەفرۆشرێت

لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵێکی سێ مانگە لە لایەن دایک و باوکییەوە بەهۆی هەژاری زۆر و نەتوانین لە دابین کردنی خەرجەکانی ژیان، بە نرخی 250 ملیۆن تومەن کە دەکات 2 هەزار 950 دۆلاری ئەمریکی بە بنەماڵەیەکی دیکە فرۆشتراوە.

ڕۆژی شەممە 18ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت؛ لەم هەفتانەی پێشووتردا منداڵێکی سێ مانگە لە شاری کرماشان لەلایەن دایک و باوکییەوە فرۆشراوە و پێش فرۆشتن، ڕیکلامی فرۆشتنی منداڵەکە لە ماڵپەڕەکان و لەسەر دیوار بڵاوکراوەتەوە.

هەنگاو دەربارەی خێزانی کڕیار و فرۆشیار ڕایگەیاند؛ “بنەماڵەی فرۆشیار خەڵکی ناوچەکانی دەورووبەری شاباد بوونە و لە ئێستادا لە کرماشان نیشتەجێن، بە هۆی کێشەی زۆری ئابووری و کەم داهاتی لە سەرپەرشیاری، ناچار بوونە منداڵەکەی خۆیان بفرۆشن. بنەماڵەی کڕیاریش دانیشتووی کرماشانن و بە هۆی منداڵ نەبوون لە ساڵەکانی ژیانی هاوسەرگیرییاندا، هەوڵیان بۆ کڕینی ئەم منداڵە داوە.”

ڕێکخراوی هەنگاو ئەوەش ئاشکرا دەکات؛ منداڵەکە بە 250 ملیۆن تومەنی ئێرانی فرۆشراوە کە دەکاتە دوو هەزار و 950 دۆلاری ئەمریکی. بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم مامەڵەیە بە بێ چاوەدێری فەرمی ناوەندە دەوڵەتییەکان و پشتگیرییەکان جێبەجێ کراوە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی خێرا لە لایەن بەرپرسان ڕووی نەداوە.

دیاردەی فرۆشتنی منداڵ لە ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، لە پێناو هەژاری، تۆماری ئابووریی و نەبوونی سیستەمی پشتگیری کاریگەر بۆ بنەماڵە لاوازەکان ڕووی لە زیاد بوون کردووە. ڕاپۆرتەکان لە شارە جیاوازەکان وەک مەشهەد، تاران و ئەهواز دەری دەخەن کە ئەم دیاردە ئیتر پەیوەندیی بە ناوچەیەکی تایبەتەوە نییە و بووەتە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی

هاوبەشی کردن

ئافرەتێک لەلایەن مێردی و برای مێردەکەیەوە دەکوژرێت

شەهلا کەریمیانی، خەڵکی مەهابادە و دوای 15ڕۆژ ونبوون تەرمەکەی دۆزرایەوە کە لەلایەن هاوژینەکەی و برای هاوژینەکەی کوژراوە. ڕۆژی شەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەسەر کوشتنی ئافرەتێکی...

ئێران سیخوڕێکی دیکەی مۆسادی لەسێدارە دا

دادگای دەوڵەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی مەترسیداری مۆسادی بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی " دا سەپاند و لەسێدارە درا. ڕۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلولی 2025 ، پێگەی ئێران...

 15  ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون 

لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا؛ 15 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و 17 کەس برینداربوون. ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی  2025 حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ...

تەنها لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 500 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون و نزیکەی 487 ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکەدا ڕوویانداوە. بابەک هودائی، بەڕێوەبەری...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

ڕێکخراوی هەنگاو: تەنها لە مانگی ڕابردوو 17 ژن کوژراون 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تایبەت بە مانگی ئاب، 17 ژن لە تەواوی ئێراندا کوژراون و حەوت چالاکوانی ژنیش دەستبەسەرکراون لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، وە...

هەواڵی ناوخۆ