کەشناسی هەرێم: هەوایەکی سارد بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و نزمبوونەوی پلەکانی گەرما دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 کەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران ئەگەری نمە باران هەیە.

سەبارەت بە کەشى سبەینی پێنجشەممە کەشناسی ڕایگەیاند: ئەگەری بارانبارین هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما چوار هەتا شەش پلەی سیلیزی دادەبەزن بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینی پێنجشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی