ئەیوب عەلی گورانی ‘کەزی’ـی بڵاوکردەوە

وێنەی کچە شەڕڤانێکی نێو کلیپی گۆرانی (کەزی)ی گۆرانیبێژ ئەیوب عەلی.

هونەرمەند ئەیوب عەلی گورانییەکی بە ناوی ‘کەزی’ بڵاوکردەوە و دەڵێت: “شانازی دەکەم بە هێز و بوێری شەڕڤانان.”

ڕۆژی دووشەممە 16ی شوباتی 2026, گورانیبێژی کورد ‘ئەیوب عەلی’ لە نوێترین بەرهەمی گورانییەکی بە ناوی ‘کەزی’ بڵاوکردەوە. سەرەتای گورانییەکەی بەوە دەستپێکردووە کە ‘ئێستا بە سەدان هەزار شەڕڤانی کەزی هەیە’.

هونەرمەند ئەیوب عەلی، لە بەشێکی تری گورانییەکەیدا دەڵێت: “سەیربکەن چەند کچی کورد ئامادەن ببنە شەڕڤان و گیانی خویان بەخت بکەن” هەر وەک خوشی باس دەکات، “شانازی دەکەم بە هێز و بوێری ئەوان.”

ئەیوب عەلی، گورانیبێژی کوردی خەڵکی سەنگاوی چەمچەماڵە، گورانییەکانی زیاتر بە زاراوەی سۆرانی دەڵێت و چەند بەرهەمێکیشی هەیە بە زاراوەی کرمانجی.