عومرەکارێکی کوردی خەڵکی بازیان لە ئەمڕۆ لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا و بڕیارە هەر لەوێش بە خاک بسپێردرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ عومرەکارێکی خەڵکی قەزای بازیان بە ناوی ‘موحەممەد قادر حمد’ کە تەمەنی لە سەرووی 79 ساڵی بووە، ئەمڕۆ لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کردووە.”
کاروان ستوونی، گوتیشی: “جیا لەوەی عومرەکارەکە لەگەڵ کومپانیای تایبەت بە حەج و عومرەیە، هاوسەفەرەکانی و هاوسەری و کوڕێکی و دوو لە کچەکانی لەگەڵیبوون.”
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، “هاونیشتمانییەکە بە مردنێکی ئاسایی گیانی لەدەستداوە و هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبووە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.”
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە، لە سەرەتای ئەم ساڵە تاوەکو ئەمڕۆ سێ عومرەکاری هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.