بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویسیتییە پزیشکییەکان ئەمڕۆ لە کۆبانێ منداڵێک بە ناوی ‘دڵدار رێزان’ پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026 میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەواڵی گیان لەدەستدانی منداڵێکیان لە کۆبانێ بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: منداڵەکە تەمەن 12 ساڵە و خەڵکی گوندی ‘بۆغاز’ی سەر بە کۆبانێ یە.
کەسوکاری دڵدار رێزان، ڕایانگەیاند: کوڕەکەیان پێویستی بە وەرگرتنی خوێن بووە، کە تەنها لە شاری حەلەب ئەو جۆرە خوێنە بەردەست دەبوو، بەڵام بەهۆی داخرانی رێگەکان و گەمارۆی سەر ناوچەکە، نەیانتوانیووە دەستەبەری بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ بەهۆی برسیەتی و نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان گیانی لەدەستدا.