دوێنێ شەممە، لە باکووری وڵاتی چین تەقینەوە لە کارگەیەک ڕوویدا و دەرئەنجام گیان لەدەستدانی هەشت کەسی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی شوباتی 2026 ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی بچووکی “بایۆتەکنەلۆجیا” لە باکووری چین ڕوویداوە و هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەربارەی شوێنی کۆمپانیاکە، ئاژانسی هەواڵی شینخوا دەڵێت: کۆمپانیایەکە دەکەوێتە ناو چاڵێکی چیایەک و دوای تەقینەوەکە دووکەڵی زەردی تۆخ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزدەبێتەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نەبۆتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
بایۆتەکنەلۆجیا، کە بە تەکنەلۆژیای زیندەییش ناسراوە، بریتییە لە بەکارهێنانی زانستی زیندەوەران و سیستەمە زیندەییەکانە بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی بەرهەم و تەکنەلۆژیای نوێ. ئەم بوارە فراوانە چەندین بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت، وەک بایۆلۆجی، کیمیا، ئەندازیاری، و زانستی کۆمپیوتەر.