شەپۆلێکی نوێی باران و بەفربارین ڕوودەکاتە هەرێم و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. شاڵاو هیدایەتیش دەڵێت: “ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە تەرزە ببارێت و هەورەبروسکەش دروست ببێت.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026 شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: ئەمرۆ و سبەی کەشوهەوا لە هەموو ناوچەکان سەقامگیرە و ئەگەری دابارین نییە، بەڵام لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایت ڕوونیکردەوە کە شەپۆلەکە لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەبێت کە دەکاتە 7، 8 و 9 ی مانگی شوبات.
ئەو کەشناسە هۆشداری دەدات دەربارەی بارینی تەرزە و دەڵێت: “ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە تەرزە ببارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکە.” هەروەها پێشبینی دەکات “بە گشتی شەپۆلەکە بەهێزە و پێشبینی بڕێکی زۆر باران دەکرێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوی و نزیک شاخەکان کاریگەری زیاتر دەبێت.”