ئەو کەسەی ویستی ترەمپ بکوژێت سزایەکی قوڕسدرا

دادگەیکردن کۆتایهات بۆ ڕایان ڕۆس، ئەو کەسەی هەواڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپیدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024 لە یاریگەی گۆڵفی فلۆریدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024 و زیندانی هەتاهەتای بەسەردا سەپێندار.

ڕۆژی چوارشەممە 4ی شوباتی 2026, سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: ‘ڕایان وێسلی ڕاوس’ی تەمەن 59 ساڵ کە ساڵی 2024 بە تۆمەتی هەوڵدانی کوشتنی ترەمپ تۆمەتبارکرا و لە کۆتا دادگەیکردن سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.

دادوەر ئایلین کانۆن لە یاداشتنامەیەکدا گوتی: “تاوانەکانی ڕۆس نکۆڵی لێناکرێت و سزای زیندانی هەتاهەتایی دەخوازێت.”

هاوکات پارێزەری ڕۆس، مارتن ڕۆس ڕایگەیاند: داوای پێداچوونەوە بە سزای ڕۆس دەکەین.

ڕۆس خەڵکی (کارۆلینای باکوورە) و پێش دەستگیرکردنی لە (هاوایی) ژیاوە، هاوکات چەند جارێک لە کاتی دادگەی کردنیدا هەڵسوکەوتی نائاسایی بووە، تەحەدای ترەمپی کردووە دەربارەی یاری گۆڵف و ناوی هەر یەک لە ئەدۆڵف هیتلەر و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا هێناوە.