درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کەرکوک ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی و ڕووداوەکە بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵەکان: “بەهۆی تیژڕۆی ئۆتۆمبێلەوە بووە و شۆفێرەکە کونتڕۆڵی لە دەستداوە.”
درەنگانی شەوی سێشەممە 3ی شوباتی 2026, ئۆتۆمبێلێک لە پردی ڕەحیماوەی شاری کەرکووک کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو برای دووانە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: ئەو دوو برا دووانەیەی گیانیان لەدەستداوە ناوەکانیان (بڵند قادر مەجید) و (بەڵێن قادر مەجید)ی تەمەن 20 ساڵانن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست داڵ میدیا کەوتووە، هەر سێ قوربانییەکە دانیشتووی شاری کەرکووک و گەڕەکی شۆڕاون.