نرخی زێڕ ڕیکۆردی شکاند

ئەمڕۆ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 بە ملیۆنێک و 91 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2026, نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە پێنج هەزار و 97 دۆلار، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهاکەی بەرزدەبێتەوە.

شارەزایانی بواری ئابووری، هۆکاری ئەم بەرزبوونەیەوە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو نیگەرانی و گرژییە سیاسییانەی لە جیهاندا هەیە. هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت لە ئەمساڵدا. 

نرخی فەرمی سەندیکای زێڕینگران لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان نبەم شێوەیە:

زێڕی عەیار 18 به 935 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 91 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 143 هەزار دینارە