دەزگای روانگە لە شاری کەرکووک 250 هەلی کار لە 50 کۆمپانیادا بۆ گەنجانی شارەکە دەڕەخسێنێت و تەنها ئەمڕۆ دەرفەت ماوە بۆ پێشکەشکردنی سیڤی.
روانگە فاوندەیشن ماوەی دوو ڕۆژە پێشەنگەیەکی هەلی کاری لە شاری کەرکووک کردۆتەوە و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژیەتی. لە پێشەنگاکەدا 50 کۆمپانیای نێوخۆی بانگێشت کردووە و هەلی کار بۆ 250 گەنجی شارەکە دەڕەخسێنێت.
حەسەن شێخ حەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە ڕایگەیاند، “ 50 کۆمپانیامان بۆ پێشەنگەکە بانگێشت کردووە و هەر کۆمپانیایەک بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ دەزگای روانگە و UNDP واژۆی کردووە، دەبێت سێ گەنج بخاتە سەر کار.”
بەرێوەبەری جێبەجێکاری روانگە ئەوەشی ڕاگەیاند؛ درکمان بەوە کردووە بۆشاییەکی زۆر لە کارکردن لەنێو گەنجانی کەرکووکدا هەیە، بۆیە بە باشمان زانیووە ئەم پێشانگەیە بهێننە شارەکە و “ئەمە دەستپێکێکی سەرەتاییە و پشت بە خوا کاروانی خزمەتەکانی دەزگای روانگە بە هەماهەنگی هەموو لایەک لە کەرکووک بەردەوام دەبێت.”
پێشەنگەکە دوێنێ دووشەممە کرایەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆش کات ماوە تاوەکو گەنجانی شارەکە سەردانی بکەن و سیڤییەکانیان پێشکەش کۆمپانیا بەشداربووەکان بکەن.