لە کۆگایەکی شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت، 25 ڕۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەست دابێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری سلێمانی رۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند؛” نزیك ساحهی ماتۆڕەكان له گهڕهكی سهرچناری شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە پشێبینی دەکرێت بۆ ماوەی 25 ڕۆژبێت گیانی لەدەستدا بێت.”
سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات، تەرمەکە بەهۆی شێواوی جەستە و ڕوخساری ناناسرێتەوە و نەسنامەکەی بەدیار نەکەوتووە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانییە و تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە.