وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.”
وەزارەتی کارەبا گوتیشی: تیمەکانمان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم نزیکانە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

