وەزارەتی کشتوکاڵ ئاگادارییەکی تایبەت بە جوتیاران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: هەموو جوتیارێکی وەبەرهێنانی گەنم، پێویستە ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجامبدات و پڕۆسەی ناونووسین درێژدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2026 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوە و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بە شێوازی سیستەمی بانکی، هەموو جوتیارێکی وەبەرهێنەری گەنم پێویستە پابەندی پڕۆسەی بایۆمەتری جوتیارانی هەرێم UPN بن و ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی ئەنجامبدەن.”
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی ڕاگەیاند: وەک کارئاسانی و دەرفەت، پڕۆسەی ناونووسینی جوتیاران تاوکو 2026-03-01 درێژدەکرێتەوە و ئەم رێکارانە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگە کشتوکاڵییەکانەوە بەرێوەدەچێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پڕۆسەیە بۆ تۆمارکردن و کۆکردنەوەی زانیاریەکانی تایبەت بە هەردوو فۆڕمی تۆمارکردنی ناوی جوتیاران و فۆرمی تۆمارکردنی هەژماری بانکی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

