هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی [تابلۆ شارستانی] چاودێری شۆفێران دەکەین و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات توشی سزای دارایی دەبێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی تەواوبوونی کامێراکانی تیژڕۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە مردن و برینداربوون کەمبوونەتەوە، هەروەها لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان بە پلانێکی نوێ بۆ ساڵی 2026 کار دەکەین.

هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: لەناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتووچۆدا بە هەردوو جۆری “تابلۆی میری و تابلۆی شارستانیی”ەوە بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی 2026 دەست دەکەین بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا، ڕێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن بەم جۆرانەی خوارەوە:

– ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

– بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێریدا ڕووبەڕووی سزای دارایی دەکرێتەوە.

– بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناو شار و لە دەرەوەی شار، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن کە لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، پشتێنی سەلامەتی ببەستن و ئەمەش بۆ سەلامەتیی خۆتانە.

– جام ڕەشکردنی بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشڕە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.

– شوفێریکردنی بێ مۆڵەت، ڕووبەڕووی دادگە و یاسا دەکرێتەوە.

– ماتۆڕسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆڕێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوەبێت و بە فەرمی تۆمارکرابێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

– ماتۆڕسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بە پێچەوانەوە سزای داریی دەدرێت.

هاتووچۆی هەولێر، هۆشداری ئەوەش بە شۆفێران دەدات “شوفێر پێویستە ئاگادار بێت کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتووچۆیە. تیمەکانمان ئۆتۆمبێلی مەدەنی [ تابلۆ شارستانی] لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان، چونکە شەقامەکان فەزای گشتیین و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتیانی دیکە بکات.”

هاوبەشی کردن

بە درۆن هێرشکرا و پێشمەرگەیەک شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە ناحیەی دارەشەکرانی پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانوونی...

مەزڵووم عەبدی: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیربوون، پاراستنی ئەم ناوچانە هێلی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین. ئەمڕۆ...

عەلی قەرەداغی: خودا سەرۆک ئەحمەد شەرع بپارێزێت

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان دەڵێت: هەسەدە ڕیککەوتنی جێبەجێ نەکردووە و بەرپرسیارە لە هەر ڕووداوێک کە بەسەر ناوچەکەدا بێت. ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی...

سێ هێرشی چەکدارانی سووریا لەلایەن شەڕڤانان تێکشکێندران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە سێ بەرەی جیاواز لە سنووری کۆبانێ لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکشکێندران.  ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، هەسەدە...

کێشە لە کارەبای هەرێم دروستبوو

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هۆکاری کەمی کارەبا لە بەشێکی ناوچەکان بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ”بەهۆی...

کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێکی بەهێزی سەرما بۆ سەر ناوچەکانمان دەدات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر داببەزن. ڕۆژی...

بە هۆکارێک مەلا بەختیار لە کاندید بوون بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە

نەبوونی بڕوانامە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا بەختیار، کە یەکێک بوو لە کاندیدە بەهێزەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. حیکمەت محەممەد کەریم، ناسراو بە ‘مەلا بەختیار’ ئەمڕۆ لەلایەن لێژنەی...

17 دەستگیرکراوی لالەزار ئازادکران

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هۆتێل لالەزار، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ئازادکران. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2026، یەکێک لە...

مەلا مەزهەر خوراسانی دەستگیر دەکرێت

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ – کوردستان، دەربارەی لێدوانێکی مەلا مەزهەر خوراسانی، مامۆستای ئاینی هاتە دەنگ و دەڵێت: “ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە و پێچەوانەی...

هەواڵی ناوخۆ