ژنێکی کورد لە خۆپیشاندانەکانی تاران کوژرا 

لە خۆپیشاندانەکانی تاراندا، ژنە کوردێکی شاری مهاباد بە گوللەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ لە کاتی ناڕەزاییەکانی شاری تارانی پایتەختی ئێراندا، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و بەهۆیەوە ژنێکی کوردی خەڵکی مهاباد کوژراوە.

هەنگاو ئاشکرای دەکات، ژنە کوردەکە ناوی [گوڵالە مەحموودی ئازەرە] و دانیشتووی شاری تاران بووە. “رۆژی پێنجشەممە، 8ی کانوونی دووەمی 2026 لە خۆپێشاندانەکانی شاری تاراندا کوژراوە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە ئاژانسی [هێرانا] کە ئاژانسێکی مافی مرۆڤی ئێرانە، ئاماری نوێ دەربارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت: تا ئێستا 2,403  پشتڕاستکراوەتەوە کە کوژراون، لەم ژمارەیەش 147 کەس هێزە ئەمنییەکان و کەسانی سەر بە دەسەڵاتن، کۆی ژمارەکەی دیکە هاووڵاتیی مەدەنین و 12 منداڵیشیان تێدایە.

هاوبەشی کردن

ڕەزا پەهلەوی دەسەڵاتی ئێران دەگرێتە دەست؟

داڵ میدیا - تایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، ڕەزا پەهلەوی خۆی وەکو جێگرەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران پیشاندا و ترەمپیش لەبارەیەوە دەڵێت، “کەسێکی باشە، بەڵام...

ئەمریکا: بەپەلە ئێران جێ بهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستەبەجێ ئێران بەجێبهێڵن و بەرەو ئەرمەنستان و تورکیا بڕۆن. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 2000 هاووڵاتی کوژراون

ماڵپەڕێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، هێزە ئەمنییەکان تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی...

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران زیاتر لە 27 کەس کوژراون

ڕێکخراو هەنگاو ئاشکرای دەکات، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی پارێزگاکانی ئێران، زیاتر لە 1500 کەس دەستگیرکراون و لە نێویشیاندا 51 منداڵ هەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی...

دوو پەرستار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

کچ و کوڕە پەرستارێکی نەخۆشخانەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و دەگوترێت بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەی پەرستارەکان بووە.  ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 میلاد مروەتی...

بەفر ڕێگەی نێوان دوو شاری کوردستانی داخست

بەهۆی بەفر بارینی زۆر، ڕێگەی نێون شارەکانی پاوە و مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخرا. چەند ڕۆژێکە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارین باشوور و ڕۆژهەڵاتی...

سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شارێکی کوردستان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکات و لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکە کۆببێتەوە. پەیوەندەییە گشتییەکانی شاری سنە ڕایگەیاند؛ ڕۆژی پێنجشەممە 6ی...

ئەو دوو گەشتیارە فەرەنسییە ئازاد دەکرێن کە لە ئێران بە 63 ساڵ زیندانی سزادران

دوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن و سەپاندنی سزای 63 ساڵ زیندانی بەسەر دوو گەشتیاری فەرەنسی لە وڵاتی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی، بڕیاری ئازادکردنیان درا. ئیمانوێڵ ماکڕۆن، سەرۆکی...

ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک دەکوژێت چونکە ئاماددە نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات 

لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک بەناوی لەیلا عەلیڕەمایی دەکوژێت، دوای ئەوی ملکەچ نابێت واز لە هاوسەرەکەی بهێنێت و هاوسەرگیری لەگەڵ...

هەواڵی ناوخۆ