ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیاندراوێکدا هەموو لایەک دڵنیادەکاتەوە کە ئەو تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا هەر وا بە ئاسانی تێناپەڕن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2026 ئیدارەی خۆسەر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر گەڕەکە کوردییەکان ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافیایە و داوا لە گەڕەکە کوردنیشەکان دەکەین بمێننەوە و ئەو کەسانەی ئاوارەش بوونە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
بەڕێوەبەری خۆسەر، داواش لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دەکات کە بە تەواوە هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن بەوەی کە چی ڕوودەدات لە گەڕەکەکانی “شێخ مەقسوود” و “ئەشرەفیە”.
ئیدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان گوتیشی: ئەوەی ڕوویدا نابێت بە سەرکەوتن وەسف بکرێت، بەڵکو کردەوەیەکی خیانەت و تاوانێکی قورسە. وە دڵنیاییش دەدەینە هەموو لایەک کە باش بزانن ئەو تاوانانە هەروا ئاسان تێپەرنابن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و بکەرەکانیان دەکرێت.

