نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تۆمارکرد، بە شێوەیەک نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار 21 بە 933 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2026 نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 4470 دۆلار، کە لە چاو دوێنی دووشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. نرخی دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەکی زێڕ بە 4439 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
شارەزایانی بواری ئابووری، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا و کەمکردنەوەی سوودی بانکی، دەگەڕێننەوە. کە ئەمە یەکەمجارە بەدرێژایی هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزبێتەوە.
نرخی زێر لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەم شێوەیەیە:
یەک ئۆنسەی زێڕ = 4470$
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 = 978,000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 = 933,000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 = 801,000 هەزار دینار

