بەشار ئەسەد لە سەرۆکی سووریا بۆ دکتۆری چاو

ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای دەکات؛ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووتری سووریا، ئێستا خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و بڕیارە نۆڕینگەی پزیشکی دابنێت. لەلایەن پوتینیش پەراوێزخراوە.

لە ڕێکەوتی 2025-12-15  ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ بەشار ئەسەد دوای 14 ساڵ، کوشتنی 620 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 14 ملیۆن هاووڵاتی سووریا، دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر پیشەی ڕاستەقینەی خۆی کە پزیشکی چاوە.

ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای دەکات، بە گوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی ئەسەد، ئێستا بەشار ئەسەد خەریکە زمانی رووسی فێردەبێت و دەست بە ڕاهێنانی پزیشکیی چاو دەکات بۆ کارکردن وەک پزیشکی چاو لە مۆسکۆ.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری سەرچاوەکەیەوە باس لەوەش دەکات، بەشار پێویستی بە پارە نییە و ئەو کارە حەزێکی تایبەتی خۆیەتی، تەنانەت پێش دەستپێکی شەڕی سووریا، لە دیمەشق گرنگی بەو بوارە دەدا.

سەرچاوەکەی گاردیان ئاماژە بەوەش دەکات، توێژە دەوڵەمەندەکانی مۆسکۆ دەتوانن سەردانی پزیشکە نوێیەکە بکەن و ببن بە نەخۆشی بەشار ئەسەد. 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەربارەی ژیانی سەرۆکە هەڵاتووەکەی سووریا زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ ئەگەری زۆرە خێزانی بەشار ئەسەد لە “ڕوبلیۆڤکا” نیشتەجێبن، کە کۆمەڵگەیەکی داخراوی تایبەتمەندی مۆسکۆیە. وە بەپێی دوو سەرچاوە دیکەی ئاگادار لە ژیانی خێزانەکەی، لەوێ شان بەشانی کەسانی وەک “ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ”، سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا دەژین، کە ئەویش لە ساڵی 2014 لە کیێڤ ڕایکردووە.

گاردیان ئاماژەش بەوە دەکات، ڤلادیمێر پوتین زۆر حەزی بە چارەی سەرۆکە هەڵاتووەکان نییە و ئێستا بەشار ئەسەد بایەخ و گرنگی جارانی نەماوە. سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە کۆشکی کریملن بە گاردیانی ڕاگەیاندووە، “بەشار ئەسەد ئیتر وەک کەسێکی کاریگەر یان تەنانەت میوانێکی سەرنجڕاکێش بۆ بانگهێشتکردنی نانخواردن نابینرێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵێک زیاتر تێ دەپەڕێت بەسەر کۆتایی هاتنی ڕژێمی بەعس لە سووریا و هەڵاتنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو کاتی سووریا. 

هاوبەشی کردن

دەنگی سەربەخۆیی لە سووریا بەرز دەبێتەوە

لە گۆڕانکارییەکی گرنگدا لە دۆخی ناوخۆی سووریادا، ڕێبەری ڕۆحیی درووزەکانی سووریا، شێخ حیكمەت هیجری، ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵەکانی سوەیدا داوای “سەربەخۆیی تەواو” لە حکومەتی کاتیی...

ئیسرائیل زیاتر دەچێتە نێو خاکی سووریا 

لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوو بە تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر چوونەتە نێو خاکی سووریا. ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویدەکاتەوە،...

لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆ بەشار ئەسەد ژەهرخوارد دەکرێت

ڕوانگەی سووری بڵاویکردۆتەوە، لە چێشتخانەیەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بە مەبەستی کوشتن ژەهرخوارد کراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ...

مەزڵوم عەبدی بۆ دوو پۆستی باڵای سووریا پێشنیاز دەکرێت

هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دانوستاند دان و پێشنیازکراوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە یان فەرماندەیەکی دیەکەی ئەو هێزە، پۆستی وەزیری بەرگری یان...

سێ کچە کورد لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بێشەروشوێن بوون 

سێ کچە کوردی ڕۆژئاوا کوردستان لە دوو ڕووداوی جیادا بێسەروشوێن بوون و گومان هەیە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریای نوێ ڕفێندرابن. کەسوکار و  چالاکڤانانی ڕۆژئاوا بەدوای...

هەواڵی ناوخۆ