بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی سلێمانی: کارمەندی هەڵپەڕکێمان دەوێت بە شێوەی گرێبەست

بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو هەڵپەڕکێ دەکەن، ئێستا دەتوانن ببن بە کارمەندی هەڵپەڕکێ بە شێوەی گرێبەست.

ڕۆژی دووشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ڕایگەیاند؛ بەشى کەلەپوور و تیپى هونەری میللیی سلێمانى، بەشێوەی گرێبەست پێویستی بە ئەندامی هەڵپەرکێی تیپی هونەری میللی هەیە، لە هەردوو ڕەگەز، دواوادەی ناونووسین ڕۆژی 25ی 1ی 2026.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی مەرجەکانی وەرگرتنیش دەخاتەڕوو و دەڵێت؛ نابێت قوتابی بێت و تەمەنیشی لە نێوان [18 بۆ 25] ساڵ بێت و پەیوەست نەبێت بە هیچ کارێکی دیکەوە.