ئەنفلۆنزا بڵاوبۆتەوە و ڕۆژانە بە سەدان منداڵ تووشی دەبن

شەپۆلێکی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نێو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت؛ “لە ئێستادا 160 منداڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خەوێندراون.”

ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند؛ ڕۆژانە نزیکەی 500 بۆ 600 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و لە ئێستادا 160 منداڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خەوێندراون.

د. نزار بەکر دەربارەی جۆر نەخۆشی ئەو چارەخوازانەی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن ئاشکرای دەکات؛ زۆرترین حاڵەتەکان ئەنفلۆنزایە، بەڵام ڤایرۆسی دیکەی وەک پارا-ئەنفلۆنزا و کۆرۆناش لەنێو تووشبوواندا هەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە پارێزگای دهۆک داوا لە دایک و باوکان دەکات، زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن و بیانپارێزن چونکە ژمارەی تووشبووان لە زیاد بووندایە. 

هاوکات دکتۆر نزار ئاماژە بەوە دەکات، منداڵان زیاتر لە گرووپەکانی دیکەی تەمەن تووشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەبن، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەیان هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردووە. 

هاوبەشی کردن

پیاوێک: دکتۆرەکە هێلکە گونێکی دزیووم

هاووڵاتییەک دوای شەش مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی دەردەکەوێت کە هێلکە گونێکی نەماوە و دکتۆرەکەشی پێی دەڵێت؛ پێویستت پێی نییە بۆیە دەرمهێناوە.  ڕۆژی سێشەممە 6ی کانوونی...

ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی دەبڕێت

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەمشەو لە سنووری گەرمیان ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە. کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پشت بەستن بە...

گەنجێک بەهۆی نەشتەرگەرییەک چاوی ڕاستەی کوێر دەبێت

گەنجێکی سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵە چاوی ڕاستی لەدەست دا. هاووڵاتییەک بە ناوی کە نیشتەجێی شاری هەولێرە و تەمەنی 28 ساڵە، بە مەبەستی...

کێشانی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی گونەکان و نەزۆکبوون

پسپۆڕێکی نەزۆکی و لاوازی سێکسی دەڵێت؛ “کێشانی ڤەیپ کاریگەری زۆری هەیە لە خانمان و پیاوان بۆ نەزۆکی.” توێژینەوەیەکیش ئاشکرای دەکات، “دوکەڵی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی گونەکان...

لە کەرکووک دوو منداڵی پێکەوەلکاو بە نەشتەرگەری لە یەک جیاکرانەوە 

نەشتەرگەری جیاکردنەوە دوو منداڵی دووانەی پێکەوەلکاو لە کەرکووک ئەنجامدرا و منداڵێک گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان تەندروستی جێگیرە. ڕۆژی دووشەممە 2025-11-24 گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، سامان یابە عەلی...

لە پارێزگایەکی کوردستان  624 کەس تووشی ئایدز بوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 624 کەس تووشی نەخۆشی ئایدز بوون و 230 کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، خالید ڕەحمانی ڕایگەیاند: بە...

لە سلێمانی بزمارێکی لە گەروی هاووڵاتییەک دەرهێندرا

هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ بزمارێک قوت دەدات و لە نەخۆشخانە بۆی دەردەهێنن. ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری،...

پسپۆڕێکی کۆرپەلەزانی: کەمیی هێلکە و سپێرم هۆکارێکی باوی نەزۆکییە

پسپۆڕێکی وردی کۆرپەلەزانی و منداڵی بلووری لە کەرکووک داوا لە کوڕان و کچان دەکات پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، پشکنینی توانای زایەندی (هێلکە و سپێرم)...

جۆرە دەرمانێکی قژ ڕووتانەوە بەکارهێنەرانی توشی نەخۆشی دەروونی دەکات 

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی دەریخستووە؛ دەرمانی فیناسترايد، کە بۆ چارەسەرکردنی قژ ڕووتانەوەی پیاوان بەکاردێت، ڕەنگە مەترسیی تێکچوونی باری دەروونی و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زیاد بکات. توێژینەوەیەکی زانکۆی هیبرۆ...

هەواڵی ناوخۆ