هاوسۆزیمان لەنێوان غەززە و چەمچەماڵ

سالم جاسم

بۆچی دڵمان بۆ ئازاری دوور دەسووتێت، بەڵام بۆ برینی نزیک کوێر دەبێت؟ کاتێک غەززە وێران بوو، هەموومان هاوسۆز بووین. خەڵکی کوردستان بە هەستێکی مرۆڤانە هاوکاریی کرد، بێگومان ئەمە شانازی و مرۆڤایەتییە. بەڵام ئێستا لافاو چەمچەماڵی وێران کردووە و خەڵک بێ پەنا ماونەتەوە، لەکاتێکدا ئێمە نەک تەنها هاوئایینی یەکدین، بەڵکو هاوزمان، هاوخاک و هاونەتەوەین. ئەگەر ئێمە پشتیوانییان نەکەین، کێ دەیکات؟

ئەگەر مەسەلە جوگرافیا بێت، چەمچەماڵ نزیکترە لە غەززە. ئەگەر مەسەلە ئایین بێت، خەڵکی هەردوو شار موسڵمانن. ئەگەر مەسەلە مرۆڤایەتی بێت، هەردووکیان مرۆڤن و شایانی ژیانێکی کەرامەتدارن. بەڵام لە کردەوە، جیاوازیی زۆر دەبینین لە رەفتارمان. کەواتە مەسەلە چییە؟ مەسەلە ئەوەیە کە سیاسەت و دابەشبوون وایان کردووە وەکو نەتەوە هەست بە یەکتری نەکەین. رک و کینەی ناوخۆیی بەجۆرێک تەشەنەی کردووە کە هەستی مرۆڤایەتیشی لێ کوشتووین. کاتێک خەڵکی چەمچەماڵ بێ پەنا دەبن، ئێمە بەچاوی شارچێیەتی و سیاسی سەیری دەکەین، نەک بە چاوی مرۆڤایەتی.

ئەمە تەنها نەبوونی هاوسۆزی نییە، بەڵکو مەترسییە لەسەر نەتەوەسازی و داهاتوومان. نەتەوە بە باوەڕی سیاسی بنیات نانرێت، بەڵکو بە هەست و بەرپرسیارێتیی هاوبەش بینا دەکرێت. نەتەوەیەک کە دڵی بۆ بەشێکی خۆی نەسووتێت، چۆن دەتوانێت بە نەتەوەیەکی یەکگرتوو بمێنێتەوە؟ ئەگەر ئەو هاوسۆزییەی بۆ غەززە هەمان بوو، بۆ چەمچەماڵ نەمانبێت، با ڕاست بین لەگەڵ خۆمان: ئێمە وەک نەتەوە نەماوین، تەنها وەک لایەن و لە سنوورێکی تەسکی دەستکرد ماوینەتەوە. ئەم دووبەرەکییە نیشانەی قووڵیی شەقامەکانە لە نێومان، شەقامێک کە ناهێڵێت هەست بە پێویستیی یەکترمان بکەین.

بێگومان ئەو ئازارەی ئەمڕۆ پشتگوێی دەخەین، سبەی دەبێتە کەلێنی شکستی هەموومان. نەتەوەیەک کە لە کاتی قەیراندا یەکتری پشتگوێ بخات، چۆن دەتوانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی داهاتوودا و لەهەمبەر مەترسیی دەرەکی بەهێز بێت؟ پێویستە بیر لەوە بکەینەوە کە بنەمای هاوبەشمان؛ زمان، خاک و مێژوو گرنگترن لە هەر جیاوازییەکی سیاسی. چەمچەماڵ ئەمڕۆ پێویستی بە هاوسۆزی ئێمە هەیە، نەک بێ دەنگیمان. چونکە هەر ئازارێک کە نەیبینین، هەر برینێک کە گرنگیی پێ نەدەین، ئێمە بەشێک لە مرۆڤایەتی خۆمان لەدەست دەدەین.

هاوبەشی کردن

شەرع و ئەزموونێکی دیکەی شکست

سالم جاسم ئەحمەد شەرع کە ڕۆژگارێک ئەندامی قاعیدە و داعش بووە و ئێستاش کە دەسەڵاتی سووریای بە دەستەوەیە، چۆن دەتوانێت ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئێزیدی،...

پاراستنی هاوسەنگیی منداڵ لە نێوان تەندروستی و دیجیتاڵدا

سەفا ئەنوەر گەر سەردانی هەر ماڵێک بکەین کە منداڵی تێدابێت، گۆڕانێکی سەرنجڕاکێش دەبینین: جاران جێگای منداڵەکان لە نزیک پەنجەرەکانەوە بوو، چاویان لە جیهانی دەرەوە...

لە تفەنگەوە بۆ مایک

سالم جاسم شەڕی ناوخۆ ئەو ئەزموونە شکستخواردووەی کە هەمووان لێی پەشیمان بوون، ئەگەرچی لوولەی تفەنگەکانی سارد کرانەوە و ڕاگیرا، بەڵام ئەو شەڕە ئەمڕۆ بە فۆڕمێکی...

دوو دەیە شکست، دەرفەتێک بۆ هەستانەوە

سالم جاسم دوو دەیە تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی سیستەمی سیاسیی عێراقی نوێ . لە سەرەتادا هەلێکی بێ وێنە هەبوو بۆ دروستکردنی عێراقێکی دیموکراسی و هاوسەنگ کە...

کێڵگەی غازی کۆرمۆر؛ دڵی وزەی کوردستان 

کامیار دێرانەیی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ و لە چوارچێوەی پڕۆژەی غازی کوردستان دامەزراوە، شانبەشانی کێڵگەی چەمچەماڵ نزیکەی دوو دەیەیە غازی سروشتی بۆ...

شێخ وەسان: لە کیمیابارانەوە بۆ وزەی پاک

سالم جاسم ئەگەر گەشتێک بەنێو گوندەکانی کوردستان بکەین، بەتایبەت ئەوانەی کە دوورن لە شار و لە ناوچە شاخاوییەکانن، جگە لە خانووی داڕووخاو و ماڵی چۆڵ،...

هۆکار و چارەسەرییەکانی ناجێگیریی بەرهەمی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان

ادریس ساڵح هەر لە کۆنەوە کشتوکاڵ وەک ستوونێکی گرنگی ئابووری و سەرچاوەی خۆراک لە هەموو جیهان دانراوە. لە کوردستاندا، سەرەڕای مێژوویەکی درێژ لە بواری کشتوکاڵدا،...

بۆچی ئۆجالان نامەکەی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد؟

سالم جاسم دیپلۆماسیەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە جۆرێکە کە دەتوانێت هاوکێشە هەرێمییەکان بگۆڕێت. ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دەزانێت کەوا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کاریگەریی لەسەر تورکیا هەیە...

هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پێشهاتی نوێ

سەفا ئەنوەر جیهان بە گشتی و تایبەتتر ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بەردەم گۆڕانکاریی سیاسی، سەربازی، ئابووری و جوگرافیدان. بێگومان هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەم گۆڕانکاریانەدا، لە...

هەواڵی ناوخۆ