وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران بارین ڕاگەیاندرا

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە دەکات کە چەند ڕۆژێکە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بۆ ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو بەرەو کۆتای دەچێت.”

سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمەباران لە هەندێک کاتدا هەیە، وە بە گشتی کەشەکە جێگیر دەبێت، جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێک کات نمەبارانی تێدا دەبێت.”

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاماری ئەو وێستگانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین بڕی باران بارینی هەبووە بەم شێوەیە:

چوارتا: 201
یاخ سەمەر: 154.2
بەرزنجە: 206.5
قەرەداغ: 103.6
قڕگە: 107.6
تەکیە: 173.5
سلێمانی: 122.7
چەمچەماڵ: 127.1
ماوەت: 112.1
دەربەندیخان: 143.6
ئاخ جەلەر: 126
سەنگاو: 144

ماوەی چەند رۆژێک دەبێت، شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە لە هەندێک ناوچە و بەتایبەت سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لافاو دروست بوو.