وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کرێی وانەبێژی ماموستایانی لە دوو هەزارەوە بۆ چوار هەزار دینار زیاد کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەم 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رێنمایی دارایی ژمارە 17 ی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمن بە [هەمیشەیی و گرێبەست] بۆ هەر وانەیەک بڕی چوار هەزار دینار خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو مامۆستایانەی کرێی وانەبێژیان بۆ زیاد دەکرێت مەرجە وانە وتنەوەی خۆی تەواو بکات بەپێی “سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندگە ئامادەییەکانی ساڵی 2009” ئینجا مووچەکانیان بۆ زیاد دەکرێت.
هەر بە پێی نووسراوەکە، ئەم ڕینماییە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) جێبەجێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی [وەقایعی کوردستان] بڵاودەکرێتەوە.

