بە بریارێکی وەزارەتی دادی عێراق؛ 10 هەزار بەندکراو بەر لێبووردنی گشتی کەوتن و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 3 کانوونی دووەمی 2025, وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: لە پڕۆسەیەکدا بەدیاریکراوی 10 هەزار و 434 زیندانی ئازادکراون و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردووش بە هەزاران بەندکراوی دیکە ئازادکرابوون، کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەس دەبێت.
وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بەندکراوانە بە بڕیاری دادوەر و یاسا بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون؛ پڕۆسەی لێبووردنەکەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خۆی سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەوەی ئاشکرایە کە بڕیاری لێبووردنی گشتی نزیکەی ساڵێکە لە عێراق بەسەر زیندانیکراواندا جێبەجێ دەکرێت.

