لە سێ پارێزگای کوردستان بەفر دەبارێت 

بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و لە پارێزگاکانی دیکەش باران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ بۆ ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان و دێرسمی باکووری کوردستان بەفر ببارێت.

کەشناسی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێ باران و نمەبارانیش لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان ببارێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئاشکرای دەکات؛ ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی دیلۆک و مەرەش دەبێت و خێرایی باش لەو دوو پارێزگایەی باکووری کوردستان لە نێوان 65-80 کم دەبێ لە کاژێرێکدا.