کێشانی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی گونەکان و نەزۆکبوون

پسپۆڕێکی نەزۆکی و لاوازی سێکسی دەڵێت؛ “کێشانی ڤەیپ کاریگەری زۆری هەیە لە خانمان و پیاوان بۆ نەزۆکی.” توێژینەوەیەکیش ئاشکرای دەکات، “دوکەڵی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی گونەکان و کەمبوونەوەی سپێرم.”

د. رەنج بیلال پسپۆڕی نەزۆکی و لاوازی سێکسی، لە پڕۆگرامێکی تەلەفیزۆنیدا دەربارەی زیانەکانی ڤەیپ ڕایگەیاند؛ “ڤەیپ فشاری ئۆکسجین زیاد دەکات لە خانەکانی گوندا و بەهۆیەوە خانەکانی گون دەمرن، کە خانەکانی گونیش مردن، گونەکان تووشی لەکارکەوتن دەبنەوە، دەرئەنجم ناتوانن هۆڕمۆنەکان و سپێرم دروست بکەن.”

بۆیە ئەم دکتۆرە دوپاتی دەکاتەوە، “کێشانی ڤەیپ کاریگەری زۆری هەیە لە خانمان و پیاوان بۆ نەزۆکبوون.”

لە لایەکی دیکەوە، توێژینەوەیەکی زانکۆی جموریەت لە تورکیا ئاشکرای دەکات؛ دوکەڵی ڤەیپ کاریگەری لەسەر قەبارەی گونەکان و سپێرم هەیە.

توێژینەوکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئێڵس ئۆچین کراوە، ئەو دکتۆرە لەگەڵ تیمەکەی توێژینەوەیەکیان دەربارەی کاریگەری ئەو شلەیە کردووە کە لە ناو ڤەیپدا هەیە و لەسەر کۆمەڵێک مشک تاقیانکردۆتەوە. ئەنجامەکان دەریانخستووە؛ ئەو مشکانەی بەر دوکەڵی ڤەیپ کەوتوون، ژمارەی سپێرمەکانیان کەمی کردۆتەوە و قەبارەی گونەکانیشیان بچووک بۆتەوە.

هەروەها ئەو توێژینەوەیە هۆشداری دەربارەی کێشانی ڤەیپ بە گەنجان دەدات و دەڵێت؛ بەشێک لە گەنجان وا دەزانن ڤەیپ بێ زیانە چونکە توتنی تێدا نییە، بەڵام ئەو کانزا قورسانە و ماددە کیمیاویانەی لە شلەکەدا هەن، دەبنە هۆی کوشتنی خانەکانی سپێرم و تێکدانی هۆرمۆنەکان.

هاوبەشی کردن

پیاوێک: دکتۆرەکە هێلکە گونێکی دزیووم

هاووڵاتییەک دوای شەش مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی دەردەکەوێت کە هێلکە گونێکی نەماوە و دکتۆرەکەشی پێی دەڵێت؛ پێویستت پێی نییە بۆیە دەرمهێناوە.  ڕۆژی سێشەممە 6ی کانوونی...

ئەنفلۆنزا بڵاوبۆتەوە و ڕۆژانە بە سەدان منداڵ تووشی دەبن

شەپۆلێکی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نێو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت؛ “لە ئێستادا 160 منداڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خەوێندراون.” ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 د. نزار...

ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی دەبڕێت

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەمشەو لە سنووری گەرمیان ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە. کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پشت بەستن بە...

گەنجێک بەهۆی نەشتەرگەرییەک چاوی ڕاستەی کوێر دەبێت

گەنجێکی سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵە چاوی ڕاستی لەدەست دا. هاووڵاتییەک بە ناوی کە نیشتەجێی شاری هەولێرە و تەمەنی 28 ساڵە، بە مەبەستی...

لە کەرکووک دوو منداڵی پێکەوەلکاو بە نەشتەرگەری لە یەک جیاکرانەوە 

نەشتەرگەری جیاکردنەوە دوو منداڵی دووانەی پێکەوەلکاو لە کەرکووک ئەنجامدرا و منداڵێک گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان تەندروستی جێگیرە. ڕۆژی دووشەممە 2025-11-24 گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، سامان یابە عەلی...

لە پارێزگایەکی کوردستان  624 کەس تووشی ئایدز بوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 624 کەس تووشی نەخۆشی ئایدز بوون و 230 کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، خالید ڕەحمانی ڕایگەیاند: بە...

لە سلێمانی بزمارێکی لە گەروی هاووڵاتییەک دەرهێندرا

هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ بزمارێک قوت دەدات و لە نەخۆشخانە بۆی دەردەهێنن. ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری،...

پسپۆڕێکی کۆرپەلەزانی: کەمیی هێلکە و سپێرم هۆکارێکی باوی نەزۆکییە

پسپۆڕێکی وردی کۆرپەلەزانی و منداڵی بلووری لە کەرکووک داوا لە کوڕان و کچان دەکات پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، پشکنینی توانای زایەندی (هێلکە و سپێرم)...

جۆرە دەرمانێکی قژ ڕووتانەوە بەکارهێنەرانی توشی نەخۆشی دەروونی دەکات 

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی دەریخستووە؛ دەرمانی فیناسترايد، کە بۆ چارەسەرکردنی قژ ڕووتانەوەی پیاوان بەکاردێت، ڕەنگە مەترسیی تێکچوونی باری دەروونی و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زیاد بکات. توێژینەوەیەکی زانکۆی هیبرۆ...

هەواڵی ناوخۆ