سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و بە کردیەکی تیرۆرستییانە ناوی دەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ “ به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييهكانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاستهوخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى وڵات.”
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بە زووترین کات ڕێکاری جددی بگرنە بەر و دەڵێت، “ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى.”
شەوی ڕابردوو چی ڕوویدا؟
کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی ڕابردوو 2025-11-26 بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆیەوە کۆگایەکی گەورەی کێڵگەکە بە تەواوەتی گڕی گرت و بەردەام بوو لە سووتان تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵکرا. دەرئەنجامی ئەم هێرشە درۆنییە، کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و قەزا و ناحیەکان پچڕا.
دەربارەی دۆخی کارەبا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لە 80% کەمی کردووە و توانای پێدانی کارەبا لە 24 کاتژمێرەوە بۆتە تەنها 4 بۆ 5 کاتژمێر.