ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکی کۆڕبەندی مێپس 2025 لە زانکۆی ئەمریکی – دهۆک بەشداریکرد و ڕایگەیاند: “زۆر كێشەی هەڵپەسێردراومان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە” و ” ئەگەر پشت بە دەستوور ببەستین زۆربەی كێشەكانمان چارەسەر دەبن.”
گرنگترین پەیامەکانی مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025:
دەمانەوێت لەسەر بنەمای دەستوور پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق چارەسەر بكەین.
زۆر كێشەی هەڵپەسێردراومان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە.
ئەگەر پشت بە دەستوور ببەستین زۆربەی كێشەكانمان چارەسەر دەبن.
پارتی متمانەی زۆربەی هاوڵاتییانی كوردستانی بەدەستهێناوە.
لەم هەڵبژاردنە هاوڵاتییان دەنگیان بە خزمەتگوزاری دا.
پارتی بووەتە چەترێك بۆ خەڵكی كوردستان.
هەڵبژاردن و شێوازی ئەنجامدانی سەركەوتنێكی گەورە بوو.
هیچ حیزبێك لە عێراق هێندەی پارتی دەنگی بەدەستنەهێناوە.
یاسای هەڵبژاردنی عێراق نادادپەروەرانە و ستەمی لە پارتی كرد.
هەر لایەنێك لەگەڵ ئێمە كار بكات پێویستە باوەڕی بە دەستوور هەبێت.
زۆر نیگەرانم بۆ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
دەبێت دەستووری عێراق وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
پارتی پێش هەموو حیزبەكان سەردانی لایەنەكانی كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت.
پارتی هەوڵیدا پۆستی زیاتر بە یەكێتی بدات و زیاتر لە حەقی خۆی.
بۆ پێكهێنانی حكومەت زۆر هەوڵماندا لەگەڵ یەكێتی.
یەكێتی بە سیاسەت هەوڵیاندا پێكهێنانی حكومەت دوابخەن.
لە پێناو پێكهێنانی حكومەت نەرمی زۆرمان نوواندووە.
ئەوانەی كێڵگە نەوتییەكانی كوردستانیان كردە ئامانج بە كەفالەت ئازادكران.
ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری هەبوو.
پێشتر هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت.
هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناكی لە كوردستان بەردەوام دەبێت.
عێراق لە بەرهەمهێنانی گاز دواكەوتووە.
حكومەتی فیدراڵی پارەی خزمەتگوزاری ناداتە هەرێمی كوردستان.
پێویستە گۆڕانكاری لە یاسای خانەنشینی بكرێت.