ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2025 لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند؛ “دەرفەت هەیە پارچەکانی دیکە هاوکاربن لە ئاوادانکردنەوەی رۆژئاوای کوردستان” و “سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی لە تەبایی نێوان هێزە کوردییەکان هەیە.”
گرنگترین پەیامەکانی مەزڵوم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس:
کەوتنی بەشار ئەسەد بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئاشتی و دیالۆگ بوو.
کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن.
هیوادارم پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی ئەم کۆڕبەندە کاریان پێ بکرێت.
تەنیا ئەوکاتە شەڕمان کردووە کە بەسەرمان سەپێندراوە.
لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەد ئێمە هەوڵمانداوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی نوێ بکەین.
ڕێککەوتنی 10ی ئادار ڕێگەی لە شەڕ و گرژییەکانی نێوانمان گرت.
ڕێککەوتنی 10ی ئادار زۆر کێشەی چارەسەرکرد.
گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب گەمارۆدراون.
ئەگەر ئیرادە هەبێت کێشەکان لە سووریا چارەسەر دەبن.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەرفەتێکیان بە سووریا داوە بۆ گۆڕانکاری.
هیچکات دەستپێشخەر نابین بۆ هێرشکردن.
ئێمە نابینە مەترسی بۆ سەر تورکیا.
پێویستە تورکیا هێزەکانی سووریای دیموکرات وەکو مەترسی نەبینێت.
کێشەمان لەگەڵ سووریا لەسەر ناوەندێتی و مافی کورد و پەرلەمانە.
نابێت سووریا بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی دەوڵەتی ناوەندێتی.
بە پشتگیری پێشمەرگە ئێمە شەڕی داعشمان کرد.
ئەستەمە حوکمڕانی لە سووریا هاوشێوەی پێشوو بە ناوەندێتی بەڕێوەبچێت.
پڕۆسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئۆجەلان دەرفەتێکە بۆ ناوچەکە.
15 ساڵە هەولێر و سلێمانی پشتگیری رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی لە تەبایی نێوان هێزە کوردییەکان هەیە.
دەرفەت هەیە پارچەکانی دیکە هاوکاربن لە ئاوەدانکردنەوەی ڕۆژئاوای کوردستان.