نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە بەغدا بەهێزبین بۆئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت

ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس 2025 لە گفتووگۆیەکدا بەشداریکرد و ڕایگەیاند، “لە سیاسەتی ئاشتیخوازانەی خۆمان بەردەوام دەبین” ، “بەغدا دەستوور جێبەجێ ناکات و کێشەکان لەوێوە سەرچاوە دەگرن.”

گرنگترین پەیامەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس:

شەڕەکانی ڕابردوو تەنیا ماڵوێرانی بوون.

لە سیاسەتی ئاشتیخوازانەی خۆمان بەردەوام دەبین.

پێمانوایە کێشەکانی ناوچەکە بە شەڕ چارەسەر نابن.

دەبێت بڕیاری ئەوەمان هەبێت پێکەوە بچینە بەغدا.

لایەنە سیاسییەکان چەند ناکۆک بن دەبێت بەرژەوەندیی کوردستان بزانین.

دەبێت لە بەغدا بەهێزبین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت.

بەغدا دەستوور جێبەجێ ناکات و کێشەکان لەوێوە سەرچاوە دەگرن.

بەغدا زۆر ناوەندییانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەگەر عێراق کێشەکانی چارەسەر بکات دەتوانێت زۆر بچێتە پێشەوە.

لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا یارمەتیدەر دەبین.

هەنگاوەکانی پەکەکە و تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی جدین.

لە ڕابردوودا هەسەدە ڕۆڵی زۆری هەبووە.

ئێمە بە برایانمان لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاندووە ڕوو بکەنە دیمەشق.

تورکیا هەوڵدەدات کێشەی هەسەدە و حکومەتی سووریا چارەسەر بکات.