سەرۆك بارزانی: داوا لە لایەنە كوردستانییەكان دەكەم حكومەت پێكبهێنن

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی – دهۆک بەڕێوەدەچێت. لە کۆڕبەندەکەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند؛ “هیچ كاتێك سەركردایەتی كورد دژی ئاشتی نەبووە” و ” دەبێت یاسا سەروەر بێت و دەوڵەت لەنێو دەوڵەت نەبێت.”

گرنگترین پەیامەکانی سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس:

هیچ كاتێك سەركردایەتی كورد دژی ئاشتی نەبووە.

دەبێت یاسا سەروەر بێت و دەوڵەت لەنێو دەوڵەت نەبێت.

یاسای هەڵبژاردن كەموكوڕی زۆری تێدایە و نادادپەروەرانەیە.

دەنگمان بە دەستووردا تاوەكو پەیوەندییەكانمان باشتر بكات.

دەبێت مادەی 140 جێبەجێ بكرێت و چیتر دوانەخرێت.

پێویستە یاسای نەوت و گاز پەسند بكرێت.

پێویستە دەستكەوتی هەڵبژاردن بكرێتە بنەما بۆ پێكهێنانی حكومەت.

هیوادارین عێراق نەبێتە بەشێك لە ململانێكانی ناوچەكە.

هەڵبژاردن لە ڕووی تەكنیكییەوە پێشكەوتوو و سەركەوتوو بوو.

خەڵكی عێراق لە دروشم بێزاربوون، خەڵكی كرداریان دەوێت.

دەستوور كێشەی تێدابوو، بەڵام لایەنە ئەرێنییەكانی زیاتر بوون.

پێویستە كار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی بكرێت.

زۆر خۆشحاڵین بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و پشتیوانی دەكەین.

پەیمانی سایكس بیكۆ قەیرانی گەورەی لەناوچەكەدا دروست كرد.

داوا لە لایەنە كوردستانییەكان دەكەم حكومەت پێكبهێنن.

پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان لە عێراق بەهێزتر بكەین.

مادەی هۆشبەر لە تیرۆر مەترسیدارترە لەسەر وڵاتەكەمان.

ئێمە پابەندی ئەم دەستوورەین و هیوادارین لایەنەكانیش پابەندبن.

پێویستە دەستكەوتی هەڵبژاردن بكرێتە بنەما بۆ پێكهێنانی حكومەت.

داعش بە دوای هەلێكدا دەگەڕێت و مەترسییەكەی كۆتایی نەهاتووە.

دەرفەتێكی زێڕین بۆ سووریا هاتووەتە پێش.