لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ جاری دووەم دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند: چوارشەممە 2025-11-19 بۆ جاری دووەم نەوت لە ناحیەکانی سیروان، تەوێڵە و بیارە دابەشدەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، لە بڵاوکراوەکەیدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت: بۆ دووەم جار نەوتی “متفرقە” دابەش دەکرێت لە نزیک ئەو شوێنانەی کە پێشتر نەوتی تیادا دابەشکرابوو.
دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دواتر لە ناوەندی شارەکان دەبێت.

