شێوەی مرۆڤەکان لە 2050 بەم جۆرە دەبێت

مۆدێلێک بڵاوکراوەتەوە کە گوزارشت لە شێوەی زۆرینەی مرۆڤەکان دەکات تاوەکو ساڵی 2050 و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە هۆکار دەزانێت.

رێکخراو و کۆمپانیای [casino] مۆدێلەکەیان دروست کردووە و بە ژیری دەستکرد داتاکانی توێژینەوەکان و قسەی توێژەرانیان تێکەڵ بە مۆدێلەکە کردووە، بەم جۆرە نموونەیەکی خەیاڵی پێشبینیکراویان بۆ  25 ساڵی داهاتوو دروستکردووە.

مۆدێلەکە وێنەی مرۆڤانێک پێشبینی دەکات، کە شێوەیەکی ناڕێک و پێستێکی هەستیار و داخوراوی هەیە بەهۆی بەکارهێنانی چەندین بەرهەمی جوانکاری و ئەنجامدانی جوانکاری ڕوخسار بە شێوەیەکی بێ سنوور، هەروەها ڕووتانەوەی قژ و ڕەشبوونی ژێر چاوەکان کە ئاماژە بە مانەوەی زۆر لەسەر مۆبایلەکان دەدەن.

بوونی ملێکی خوار و پشتێکی ناڕێک لە مۆدێلە دروستکراوەکە، ئاماژە بە تێکچوونی مل، ئێسک و ماسوولکەکان دەکات بەهۆی  زۆری بەکارهێنانی مۆبایل و توێژەرەکە دەڵێت؛ چەمانەوەی مل لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ملئێشە زیاد دەکات و ماسوولکەکانی مل و شانیش لاواز دەکات.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، بەشێکی زۆری خەڵک هەفتانە 90 کاژێر بە بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانەوە کات بەسەر دەبەن، ئەمەش وایکردووە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە ببێتەوە لەبەردەم بە تەندروستمانەوەیدا.

هاوبەشی کردن

تاتووکردن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز

سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێستا لە ئێران خەڵکانێکی زۆر ڕوو لە تاتووکردن دەکەن و گەر بەبێ ڕەچاوی بنەما تەندروستییەکان بێت،...

منداڵێک بەهۆی خەڵووزی نێرگەلە گیانی لەدەستدا 

منداڵێک لە شاری نەجەف بەهۆی خواردنی خەڵووزی نێرگەلە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە 20ی ئەیلولی 2025 لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گەڕەکێکی میللی شاری نەجەف، منداڵێکی...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی شکانی چووک 

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت؛ چەندان سکاڵا دژی دەرمانی ڤیاگرا تۆمارکراون بەهۆکاری ئەوەی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە حەبە تووشی نابیستی، نابینایی، کێشەکانی هەڵوەرینی قژ و پێست...

کەسێک بە تۆمەتی لەباربردنی کۆرپەلە لەسێدارە دەدرێت

هاووڵاتییەکی وڵاتی ئێران بە تۆمەتی لەباربردنی 140 کۆرپەلە دەستگیرکرا و دوای دادگایکردن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، “ تاوانبارێک لە پارێزگای...

نەخۆشی پڕۆستات دووەم هۆکاری مردنە

پسپۆڕێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، نەخۆشی پڕۆستات لە نێو پیاواندا بە دووەم هۆکاری مردنی شێرپەنجە دادەندرێت و ئێستا لە ئەمریکا و جیهانیش پلەی یەکەمی...

نەخۆشخانی ڕزگاری: تەنها لە مانگی ڕابردوو سەگ 90 کەسی بریندارکردووە

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، ئامارەکانی مانگی ڕابردووی پێوەدانی مار و دووپشک و گەستنی سەگی بڵاوکردەوە و 90 کەس لەلایەن سەگەوە بریندارکراوە و دووپشکیش بە 63 کەسی داوە. دەربارەی...

سوودەکانی لەباوەشکردنی هاوژینان لە بەیانیاندا 

لێکۆڵینەوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، هاوژینان کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستن پێویستە یەکدی لە باوەش بکەن تاوەکو ڕۆژەکەیان باشتر دەست پێ بکەن. پسپۆڕان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان...

کۆمەڵێک خواردن توانای سەرجێی پیاوان دەخەنە مەترسییەوە

توێژینەوەیەکی دانیمارکی هۆشداری بە پیاوان دەدات دەربارەی کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرمەکان و خۆراکە خێراکان بە هۆکار دەستنیشان دەکات. زانکۆی کۆپنهاگن لە وڵاتی دانیمارک توێژینەوەیەکی لەسەر 43 پیاو ئەنجام...

هەواڵی ناوخۆ