دادگەى بەنگلادیش، سزاى لەسێدارەدانى بۆ شێخ حەسینا واجید، سەرۆکوەزیرانى لەکارلادرا و هەڵاتووى وڵاتەکەى دەرکرد، بەتۆمەتى تاوان و دەرکردنى فەرمانى کوشتن و بەکارهێنانى چەکى کوشندە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025 دادگەی بەنگلادیش بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ خانمە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری وڵاتەکە دەرکرد و دادگە دەڵێت: “خانمەکە تاوانی دژی مرۆڤایەتیی کردووە.”
دادگەی بەنگلادیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند: حەسینە بە سێ تاوان تاوانبارە، کە بریتین لە هاندانی تووندوتیژی، دەکردنی فەرمانی کوشتن و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر تاوان و پێشێڵکارییەکان.
هاوکات داواکارى گشتى بەنگلادیش، بەڵگەى ئەوەى خستووەتەڕوو کە حەسینا “داڕێژەر و ئەندازیاری سەرەکی” سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانى ساڵى ڕابردوو بووە کە بەهۆیەوە 1400 کەس کوژران.
حەسینا، سەرۆکوەزیرانى لەکارلادرای بەنگلادیشە، تەمەنی 78 ساڵە و دوای ڕاپەڕینێکی خوێندکاران کە لە مانگی ئابی 2024دا ڕوویدا، بووە هۆی لەکارلادانی و بەرەو هیندستان هەڵاتووە.