بەهۆی بەفر بارینی زۆر، ڕێگەی نێون شارەکانی پاوە و مەریوان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخرا.
چەند ڕۆژێکە، شەپۆلێکی بەفر و باران بارین باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە.
ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 محەممەد شەبرەندی، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفر لە ملەی تەتە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی پاوە – مەریوان، ئەم ڕێگەیە داخراوە.
بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی سەوڵاوا ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ڕێگەکە داخراوە بەهۆی نەبوونی سەلامەتیی ڕێگەوبان، لەوانە تەم و مژێکی زۆر، نەبوونی مەودای بینینی پێویست، هەروەها بەردەوامبوونی بەفر بارین.
ملەی تەتە پارێزگاکانی سنە و کرماشان پێکەوە دەبەستێتەوە و لەنێوان شارەکانی پاوە و مەریوان هەڵکەوتووە و ساڵانە بەفری زۆری لێ دەبارێت.

