لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە منداڵێک بە تەقەی خۆشی بریندارکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕاوانەی سلێمانی کرا.
ڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025 دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی عێراق، بەهۆی تەقەی خۆشی، منداڵێک بە ناوی [موحەممەد ئارام]ی دانیشتووی گەڕەکی ڕزگاریی شاری ڕانیە برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی داڵ میدیا، لە ئێستادا منداڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، هەر کەسێک تەقەی خۆشی بکات دەستگیردەکرێت.