لە ڕۆژئاوای هیندستان پاسێک بە 50 سەرنشینەوە گڕی گرت و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیا جیهانییەکان ڕووداوەکەیان بڵاوکردۆتەوە؛ لە ویلایەتی راجاستانی رۆژئاوای هیندستان ئاگر لە پاسێک دەکەوێتەوە کە زیاتر لە 50 سەرنشینی هەڵگرتووە. بە کاتێکی کەم ئاگرکە تەشەنەی کردووە گیان لەدەستدانی 20 سەرنشینی لێ کەوتۆتەوە.
میدیا جیهانییەکان ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە؛ شۆفێری پاسە سووتاوەکە، ئاگرەکەی بینیوە کە لە دواوەی پاسەکە دروست بووە، بەڵام بەهۆی خێرای ئاگرەکە نەتواندراوە هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی سەرنشیان و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکرێت.
دەربارەی قوربانیانی ڕووداوەکە، سەرۆکوەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند؛ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە دەکرێتەوە و بۆ هەر قوربانییەک بڕی 2200 دۆلار بە کەسوکاریان دەدرێت.