ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دوورخستەوە

بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە

ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2025, عەلی حەمەسالح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: “بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دورخستەوە

سەرۆکی ڕەوتەکە دەشڵێت: “یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە”.

ئیدریس محەممەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی ڕەوتی هەڵوێست ناوی بەربژێرەکان بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد و گوتی، “ئەو دوو بەربژێرە ڕێباز عەبدوڵڵا لە چەمچەماڵ و مونیرە عەبدوڵڵا لە سلێمانین.”
 
بەپێی یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەو دوو بەربژێرە ناویان لە لیستی دەنگدان ناسڕێتەوە و لە کۆمسیۆن ناویان هەر دەمێنێت، تەنیا لەلایەن حیزبکەیانەوە کشێنراونەتەوە.