مامۆستایەکی ئاینی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو مامۆستا عەبدوڵڵا دێرەیی، مامۆستای ئاینی و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2025 هاوژین ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند؛”مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە بریندارببوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

مامۆستا عەبدوڵڵا دێرەیی ناوی تەواوی [عەبدوڵڵا حاجی سەعید] و پێشنوێژی مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر بوو لە شاری سلێمانی. هاوکات کەسایەتییەکی نێوداری شارەکە بووە.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە بازنەی مەلیک مەحموود لە شاری سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل. مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید یەکێک بووە لە بریندارەکانی ڕووداوەکە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.