لە ڕووداوێکی تەم و مژاویدا لە گوندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کچێکی گەنج بە ناوی “خەزان حەمە کاک هەمزەی شاوری” گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026, شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین ڕایگەیاند: “ڕووداوەکە دوێنێ شەو لە گوندی کەڕەک سەر بە ناحیەی سەرکەپکان ڕوویداوە. بە گوتەی کەسوکارەکەی، نەخۆشیی دەروونی هەبووە.”
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: “تەرمی ئەو کچەمان ڕەوانەی دادپزیشکی کرد و دوای پشکنین ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.”
خەزان کە تەمەنی تەنها 19 ساڵ بووە، لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا گولەیەک بەر سەری کەوتووە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بڕیار وایە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە شاری ڕانیە لە مزگەوتی “مستەفا عەلی” بەڕێوەبچێت.