لە قەزایەکی پارێزگای بەغدا گەنجێک لەلایەن دوو کەس درایە بەر دەستڕێژی گوللەی و کوژرا. بکوژەکان یەکێکیان پزیشکی ددانە و ئەوەی دیکەشیان ئەفسەرە.
ڕووداوەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە قه‌زای تارمیه‌ی به‌غدا ڕوویداوە، ڕۆژی دووشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2025 فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا ڕایگەیاند؛ بكوژانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه و له‌كاتی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر ماتۆرسكیله‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێكرا ده‌ستگیركران.
پۆلیسی ڕەسافە ئاشکرای دەکات کە بکوژەکان برای یەکترین و دەڵێت؛ لە لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه هه‌ر دوو بكوژ برای یه‌كترین و ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شدا گرت، كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدرا بوو.
داڵ میدیا زانیوویەتی یه‌كێك له بكوژه‌كان ئه‌فسه‌ر بووه و له به‌غدا ده‌ستگیركراوه، ئه‌وی دیكه‌شیان پزیشكی ددان بووه و له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركراوه.

