جیاوازی نێوان وشەی لەگام و لەگلەگی چییە؟ 

وشەی لەگام و لەگلەگی دوو وشەی کوردین و زیاتر خەڵکی سنووری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری بەکاریدەهێنن.

وشەی “لەگام” بەپێی فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە (کوردی – کوردی) بەواتای [چەورە، زگ لەوەڕێن، گەوج، خوێری، بگەڕ، کەسێکە زۆر ماڵان بگەڕێ، گەڕیدە] دێت.

لە بەرامبەردا وشەی “لەگلەگی” لە وشەی لەگام هاتووە و بەپێی هەنبانە بۆرینە “بەواتای کەسێک دێت، کە ماستاوچی، کۆیلە، سەرسەری، خوێڕی و درۆزن” بێت.

ئەم دوو وشەیە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژادن زیاتر بەکارهێندران و کەوتنە بەرچاو و گوێی هاووڵاتییان.