بەهۆی لافاو و هەورەبروسکە 188 کەس گیانیان لەدەستدا

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بارانی بەخۆڕ، لافاو و هەورەبروسکە هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و زیاتر لە 188 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی سێشەممە 7ی نیسانی 2026 موحەممەد یوسف حەماد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان له‌ ئه‌فغانستان ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا 123 کەس بەهۆی باران، لافاو، ڕۆچوونی زه‌ویی و هەورەبروسکەوه‌ گیانیان لە دەستداوە.”

موحەممەد يوسف گوتیشی: “تەنها لە نێوان یەکشەممە و سێشەممەدا 46 کەس لە سەرانسەری چەند پارێزگایەکدا گیانیان لەدەستداوە.”

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند:” “بە هێلیکۆپتەر لە هەوڵداین بۆ ڕزگارکردنی هەندێک لەو کەسانەی لە نێو لافاو گیریان خواردووە.”

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەم کارەساتە پاکستانیشی گرتووەتەوە و لەو وڵاتەش 65 کەس گیانیان لەدەست داوە. هەروەها 652 خانوو زیانیان پێگەیشتووە.”

ئەفغانستان و پاکستان یەکێکن لە دوو هەژارترین وڵاتانی جیهان و گۆرانکارییە بەردەوامەکانی کەشوهەوا وایکردووە بە بەردەوامی ئەم جۆرە کارەساتانەی لێبکەوێتەوە.